بەغداد-INA
ئەمرۆشەممە "محەممەد نەجار" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان و سەرۆکی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان ڕایگەیاند: کە عێراق ژینگەیەکی باشە بۆ پڕۆژەکان و فراوانبوونی خواستی وەبەرهێنەران بۆ بەشداریکردنی لێی.
"نەجار" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:حکومەت لەو رێگایەی کە گرتۆتەبەر هەوڵەکانی چڕتر کردووەتەوە بۆ بانگهێشتکردنی زۆرێک لە وڵاتان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ عێراق، هەروەها "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران سود لە گەشتە دەرەکییەکانی وەردەگرێت، کە دوایینیان بەشداریکردنی بوو لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە سعودیە،کە لەگەڵ کار و چالاکیەکیە فراوانەکانی و بەرنامەکەی لەپاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان لە عێراق دەرفەتی زیاتری رەخساند بۆ بانگهێشتکردنی کۆمپانیاکان بۆ هاتنە ناوەی عێراق و بەشداریان لە پرۆژەکان.
ڕاشیگەیاند : پە کۆڕبەندی ئابووری لە ڕیاز، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان و وڵاتان ئامادەییان دەربڕێوە کە ڕۆڵی باشیان هەبێت لە ناو عێراق، هەروەک عێراق لە کۆڕبەندەکەدا تیشکی خستە سەر 3 بابەتگەلی سەرەکی، کە ئەوانیش (وزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیای زانیاری) بوو .
ووتیشی : سەردانەکەی سەرۆکوەزیران و بەشداریکردنی لەو کۆڕبەندە،بۆ هۆی لەخۆگرتنی چەندین کۆبوونەوەی سیاسی و
ورژاندنی چەندین مەفایلی ئابووری.
هەروەک ووتیشی :-عێراق دەستیکردووە بە بانگهێشتکردنی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆ وەبەرهێنەران بۆ وڵات.
روونیشیکردەوە : عێراق هەلی وەبەرهێنانی گەورەی ڕەخساندوە بە بڕی 450 ملیار دۆلار کە بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخانکراوە کە پێویستیان بە بازاڕکردن هەیە، بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرمایە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە ویستێکی بەهێز لەلایەن وەبەرهێنەرانی سعودییەوە هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی عێراق و فراوانکردنی کارەکانیان لە عێراق.
ئەوەشی خستەروو :- کە بازاڕی گەورەی عێراق پڕە لە دەرفەت، بەتایبەتی لە بواری پیشەسازیدا،کە کۆمپانیا عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان دەتوانن کارگە لە عێراق دروستبکەن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات