گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەهەرێم دەستگیر دەکرێت

ئەمنی
  • 4-05-2024, 22:00
  • +A -A

    هەولێر -INA
    دەزگای ئاسایشی هەرێم، گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.
    دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا رایگەیاندوە :- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری وورد لەسەر بوونی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە رۆژی 2024/5/4 توانرا تۆمەتبار (ئ ، م ، ح)دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕی ( سێ کیلۆ گرام و نیو )ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەکی تۆمەتباردا گیرا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەم بازرگانە لە سنورەکانی نێوان  عێراق و سوریا کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری کردووە و لە هەفتەی ڕابردوودا پاش ئەوەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەنێرێت بۆ شاری بغدا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
    هەربەپێی بەیاننامەکە : تۆمەتبار لە ڕابردوودا چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک ڕووبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە و هەڵاتووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (٢٥)لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.