محەممەداوی ئامادەیی هێزە عێراقیەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان پشتڕاست دەکاتەوە

ئەمنی
  • 4-05-2024, 19:58
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە "لیوا قەیس محەممەداوی " جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ئامادەیی هێزەعێراقییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر راگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لیوا "قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بارەگای فەرماندەیی پێشوازیکرد لە لیوا  "نیکۆلا پیزانتی " سەرۆکی ئەرکانی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق و "عەقید پاولۆ کاستێلی" فەرماندەی شانەی ئاسمانی ئیتاڵیا .
    وەک بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە :- لو میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە شەڕی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش کرا، هەروەها ئامادەیی و توانای هێزە عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە  جۆراوجۆرەکان خرایەروو،هەروەک هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش سەبارەت بە ئاسایش  و بنیاتنانی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری کرد .
    بەپێی بەیاننامەکە "محەممەداوی" جەختی لەوەکردەوە کە هێزە ئەمنییە قارەمانەکانی عێراق بە تەواوی ئامادەن  بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کە ساڵانێکە  هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی تیرۆر ئەزموونیان هەیە لە سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.