بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،هێزەکانی حەشد،لەناوبردنی تیرۆریستێکی ڕاگەیاند کە وەک میدیاکار بۆ باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە باشووری سامەڕا کاری دەکرد.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:هێزێک لە لیوای 32 ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی توانی تیرۆرستێک کە کاری میدیایی بۆ پاشماوەکان لە داعشی تیرۆریستی باشووری شاری سامەڕا دەکرد دەستگیر بکات.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای بەدواداچوونی هەواڵگری و دوای وەرگرتنی ڕەزامەند فەرمی لە دادوەر بوە ،و دوای دەستگیر کردنیشی ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر لەبەرامبەر تیرۆرستەکە.