بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"وەزارەتی بازرگانی"گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی بۆ پاراستنی گەنم لە بارانبارین ڕاگەیاند، هاوکات سێ سوودی لە وەرزی بازاڕکردن لە 12 پارێزگا راگەیاند:
"محەمەد حەنون"وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا وەرزی بەبازاڕکردن لە 12 پارێزگا بەردەوامە،هەروەک 6 پارێزگا ئامادەن وەرزی بەبازاڕکردنیان دەستپێبکەن.
ڕاشیگەیاند : کۆگاکانی بە بازاڕکردن بڕێکی زۆر دانەوێڵە وەردەگرن، و ڕێکارەکانی پشکنینی تاقیگەیییان بۆ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند :ئەوەی وەرزی بە بازاڕکردنی ئێستا جیادەکاتەوە،نەبوونی قەرەباڵغی ئۆتۆمبێلە گەورەکانە لەبەردەم سایلۆکان، ئەگەر چی کارکردن بۆ 24 کاتژمێری بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشدا :- کامیرای چاودێری لە هەموو ناوەندەکانی بازاڕکردندا جێگیرکراوە، و هیچ کێشەیەک لە ئەنجامی ئەو بارانبارینەی ئەم دواییە نییە کە وڵات پەیدا تێپەڕی،هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە رێوشوێنی توندی پاراستن هەیە بۆ پاراستنی گەنم، و چاودێری تیمەکان کە ڕۆژانە لە ناوەندەکانی بازاڕکردن ئامادە دەبن.