بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"سالح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی،سوپاسی "عەبدولئەمیر شەمەڕی"وەزیری ناوخۆ و هێزەئەمنیەکانی کرد بۆ هەوڵەکانیان لەدەستگیرکردنی بکوژی "د.فەیسەل" حویزی لە نەجەف.
"حەسناوی"لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی : سوپاسی خۆمان ،ئاراستەی "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،و پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەکان و دەکەین، بۆ هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانبارانی ڕووداوی کوشتنی یەکێک لە پزیشکەکان بەناوی "د. فەیسەڵ حویزی" کە لە ماڵەکەی خۆی لە پارێزگای نەجەف،تەرمەکەی دۆزرایەوە بە خێرای دوای تاوانەکە بەدواداچون دەستی پێکرد .