بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە گرنگی پڕۆژەی گۆڕینی پاشماوە بۆ وزەی کارەبا کردەوە، ئاماژەی بەوەشدەکای کە عێراق بۆ یەکەمجارە پێشنیاری وەبەرهێنانی پاشماوەکان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کردۆتەوە.
"حەسەن خەفاجی" سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پڕۆژەکانی گۆڕینی پاشماوە بۆ وزەی کارەبا گرنگە و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری لەسەر دەکەن، ئامانجیش لە وەبەرهێنانیان ئەوەیە لەبری ئەوەی بی سوتێنن بەبێ ئەوەی هیچ سوودێکی هەبێت،ژینگەش لە پیسبوون بپارێزن.
ڕاشیگەیاند : عێراق بۆ یەکەمجارە پێشنیاری دەکات بۆ وەبەرهێنانی پاشماوەکان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە سووتاندنی 3 هەزار تۆن لە ڕۆژێکدا و گۆڕینی بۆ وزەی کارەبایی کە بڕەکەی زیاتر لە 90 مێگاواتە.
"خەفاجی"ووتیشی : لیژنەی وەبەرهێنان لە پەرلەمان بەدواداچوون لەگەڵ حکومەت دەکات لەسەر ئەو جۆرە پڕۆژە گرنگانە و هانی دەدات بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکات، هەروەک گەشبینی خۆی بۆ پڕۆژەی زیاتر لە ماوەی داهاتوودا دەربڕی.