بەغداد
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،وەزیری لاوان و وەرزشی ئاڕاستە كرد بۆ پێشوازیكردن لە یاریزانان و بەرپرسانی تیپی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیمان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،وەزیری لاوان و وەرزشی ڕێنمایی كرد بۆ پێشوازیكردن لە یاریزانان و بەرپرسانی تیپی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیمان لە فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی ئێوارەی ئەمڕۆ ، دوای سەركەوتنیان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی یەكشەممە لە كۆشكی حكومەت پێشوازی لە شاندەكە دەكرێت لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە، كە تیایدا ڕێز لە یاریزانە قارەمانەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان و ستافی مەشق و ڕاهێنان و ستافی كارگێڕی دەگیرێت، ئەمەش وەك پێزانینێك بۆ هەوڵەكانیان بۆ بەرزكردنەوەیان ناوی عێراق لە كۆڕبەندە وەرزشییە نێودەوڵەتییەكان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات