بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری تەندروستی د.ساڵح حەسناوی، كردنەوەی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی یەرموكی بەم زووانە پشتڕاستكردەوە.
بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی سەرانێكی مەیدانی پشكنی كرد بۆ قۆناغەكانی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی فێركاریی یارموك لە بەغدا جەختی لەوە كردەوە كە بەم زووانە فریاكەوتن دەكرێتەوە.