كشتوكاڵی پەرلەمان: پشتیوانی حكومەت بووە هۆی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا

ناوخۆ
  • 4-05-2024, 11:16
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆر لە پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە كە گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەروبومی گەنمدا شانازیی بۆ حكومەتی ئێستا دەكرێت.
    سەرۆكی لیژنەكە فالح خەزعەلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەرزەكانی ڕابردوو و ئێستا لە بەروبومی گەنمدا خۆبژێوییان بەدەستهێناوە، ئەمەش ئەوەیە كە حكومەت حسابی بۆ دەكات لە ئەنجامی پاڵپشتیكردنی.
    خەزعەلی ووتیشی : لیژنەكە پێشنیاری گرنگی تایبەت بە پاڵپشتیكردنی كشتوكاڵ و جووتیاران خستەڕوو، لەوانە سیستەمی ئاودێری، وزەی خۆر، قەرز، دەستپێكردنەوەی كشتوكاڵ، پاڵپشتیكردنی ئاژەڵداری، و بەكارهێنانی گونجاوی ئاو لە ڕێگەی سیستەمی ئاودێریەوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : ئەوەی لە بودجەدا لەلایەن حكومەتی ئێستاوە تەرخانكراوە، یەكسانە بە سێ ئەوەندەی ئەو پارەیەی كە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا تەرخانكراوە و ئەمەش ئەوەیە كە بۆ ئەم حكومەتە حیساب دەكرێت.