كەش و هەوا: بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 4-05-2024, 10:53
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەسەر بەرزاییە شاخاوییەكان لە ناوچەی باكوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە باكوور و باشوور بەرزدەبنەوە  و نزیك لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی پەرشوبڵاو لە ڕۆژدا، پلەكانی گەرماش لەباكوور و باشوور   كەمێك دادەبەزن و هاوشێوەی ڕۆژی پێشووی ناوچەی ناوەڕاست دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوورساماڵ دەبێت و هەندێكجاریش نیمچە هەور دەبێت، لەكاتێكدا لە ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ پەرشوبڵاوی باران و هەورە بروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات دادەبەزن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ  دەبێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.