بەغدا -INA - ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوت ڕوونكردنەوەی لەبارەی هەناردەكردنی غازی شل لەلایەن كۆمپانیای غازی بەسرە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە ئەو غازەی هەناردەی دەرەوە دەكرێت لە كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبادا بەكارناهێنرێت.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەبێت جیاوازی هەبێت لەنێوان غازی وشك و غازی شل، ئاماژەشی بەوەدا كە غازی وشك بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا بەكاردەهێنرێت، لەكاتێكدا غازی شل بۆ مەبەستی چێشت لێنان و هەروەها وەك سووتەمەنی بۆ كارپێكردنی ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە وەزارەتی نەوت زیادەڕۆیی لە بەرهەمهێنانی غازی شلدا هەیە، هەر بۆیەش هەناردەی دەرەوەی عێراقی كرد بەمەبەستی بەدەستهێنانی داهاتی زیادە، جەختیشی كردەوە كە پێشتر عێراق هەناردەكردنی غازی شل و زیادەڕۆیی لە پێویستی خۆی ڕاگەیاندبوو و نەك ئەو غازە وشكەی كە لە وێستگەكانی كارەبادا بەكاردەهێنرێت.
پێرێ پێنج شەممە وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند : كۆمپانیای غازی بەسرە یەكەم باری غازی پرۆپانی نیمچە ساردكەرەوەی هەناردە كردووە.
عیزەت سابر یاریدەدەری وەزیری كاروباری غاز، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: هەناردەكراوی غازی پڕۆپانی نیمچە ساردكەرەوە زیاتر لە 10700 تۆن بووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەو بە یەكێك لەو بارە گەورانە دادەنرێت كە دەخرێتە بازاڕەوە و لە تانكەرەكانەوە باردەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەت و كۆمپانیاكەدایە بۆ زۆرترین بەرهەمهێنانی نیشتمانی غازی وشك و هەناردەكردنی زیادەی غازی شل (LPG) و چڕ و بەرهەمەكانی دیكە بۆ بازاڕە جیهانییەكان بۆ بەدەستهێنانی داهاتی دارایی.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات