هه‌ولێرـINA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ماڵباتی هه‌ر چوار شاخه‌وانه‌كه‌ی سنووری قه‌زای قه‌ره‌داخ كردووه كه‌له‌رووداوێكی دڵته‌زێندا گیانیان له‌ده‌ستداوه ونووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه" پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه ده‌كه‌م كه زۆر به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داخ له پارێزگاى سلێمانى گيانيان له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه‌دا، پێويسته هه‌مووان زياتر ئاگادارى خۆيان و پابه‌ندى ڕێنمايى و هۆشياركردنه‌وه‌ى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه و سه‌لامه‌تيى هه‌مووان پارێزراو بێت.