به‌غدا-INA- محه‌مه‌د تالبی
دهسته‌ی که‌شناسی پێشبینی ده‌کات له سبه‌ینێوه بارانبارین له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشوور به‌ڕه‌به‌ڕه که‌م ببێته‌وه، هاوکات بارودۆخی که‌ش و هه‌واش بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ داهاتوو ئاشکرا ده‌کات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن له دەسته‌ی کەشناسی، عامر ئەلجابری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: له‌ئه‌نجامی چاودێرێكردنمان بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و ئاراسته‌ی پاڵپه‌ستووری ده‌ریایی سوور له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه، وا به‌دیار ده‌كه‌وێت كه‌له‌سبه‌ینێوه بارانبارین له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشووری وڵات ورده ورده كه‌م ببێته‌وه و ئاسمان هه‌و وسماڵ بێت.
به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی باكووری وڵات وا پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی‌تریش بارانبارین به‌رده‌وام بێت. سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وا له‌م مانگه‌ی ئایار جابری پێشینی كرد كه‌له‌وانه كه‌شوهه‌وای ناجێگیر بێت و ئه‌گه‌ر بارانبارینی دیكه هه‌بێت.