بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین ئەلمەندەلاوی، تهكهزیكرد کە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە مافەکانی فەیلییهكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ، لهژێر چاودێری مەندەلاوی کۆنفرانسی وزە و لێهاتووییەکانی کوردانی فەیلی لەژێر دروشمی "کوردی فەیلی وزە و بنەمایە بۆ دروستکردنی داهاتوو، بە ئامادەبوونی نوخبەیەکی گەورە لە بەغدا سازكرا.
لهم كۆنفرانسهدا مهندهلاوی پهیڤێكی پێش كێش كرد وتێدا ئەوەی بەسەر کوردانی فەیلی و نوخبەکانی و لێهاتوویی نەتەوەیی ئەواندا هاتووە، و قوربانییە گەورەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و ستەمکاریی ڕژێمی دیکتاتۆریدا وەبیرهێنایەوە، ههروهها روونیكردهوه لە دوای ئازادکردنی عێراق گیان بهخشینی فهیلییهكان بەردەوام بوو، چونکە هەڵوێستی بوێرانەیان لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان گرتەبەر و فەتوای جیهادیان جێبەجێ کرد كهلهلایهن مهرجعی باڵاوه دهركرا ولهئهنجامدا کۆمەڵێک شەهیدیان بۆ بەرگریکردن لە پیرۆزییەکان و خاک و شەرەف پێشكێشیان كرد.
مەندهلاوی جهختی لهسهر هەڵوێستی نەتەوەیی و پشتیوانیی ئەوان لە خەباتکارانی خۆڕاگری لە هەموو شوێنێک كردهوه بە تایبەت پشتیوانییان لە دۆزی فەلەستین لە بەرامبەر هێرشە تاوانکارییە بەردەوامەکانی قەوارەی زایۆنیستی، كههەڵوێستێكی نهگۆره وهاوتایه لەگەڵ هەڵوێستی خەڵکی ئازادیخواز لە جیهاندا.
ههروهها ڕایگەیاند کە دەرکەوتەکانی دیموکراسی بەس نین بۆ سەرکەوتن لە بنیاتنانی بناغەی باش بۆ دەوڵەت، مەگەر بە ئەزموون و پلاندانانی زانستی و یەکخستنی ڕۆڵەکانی نێوان لێهاتووییەکان لە جومگەکانی دەوڵەتدا پشتیوانی نەکرێن، ئاماژەی بەوەشکرد کەباشترین ڕێگە بۆ گەیشتن بە مافەکانی فەیلییهكان و گواستنەوەیان بۆ قۆناغێکی کردەیی، بەشداریکردنی هۆشیارانە و کاریگەرە لە هەڵبژاردنەکاندا.
جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهران وتی" پێکهێنانی لیژنەیەک لە نوخبە و لێهاتووییەکانی کوردی فەیلی راگهیاندن بۆ پەرەپێدانی دیدێکی تایبەت بۆ دامەزراندنی سەنتەری دیراسەی پسپۆڕی فەیلی، و پەرەپێدانی لێکۆڵینەوە و پلانێکی یەکگرتوو بۆ کردنەوەی ناوەندی ئامادەکاری سەرکردەکانی کوردی فەیلی، و پێشکەشکردنی دیدگایەک بۆ پەرەپێدانی ناوچهكانیان، لەوانەش هەموو خزمەتگوزارییە پێویستەکان، کە مافێکە لەلایەن دەستوورەوە بۆ ناوچە بێبەشەکان گەرەنتی کراوە”.
مەندهلاوی ئاراستهی كرد كهنووسینگەیەکی تایبەت دابمهزرێت وراستهوخۆ پهیوهست بێت بهخۆیهوهو لیژنەیەک پێكبهێنێت بۆ بهرجهستكردنی مافەکانی کوردی فەیلی، کە لە ماوەیهكی دیاریکراودا پێداچوونەوە بە کاری لیژنەکانی حکومەتدا بکات، و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، کە (تاوانی ئاوارەبوون بە تاوانی جینۆساید ناساندووه)، هەروەها بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 426ی ساڵی 2010 و سەرجەم یاسا و بڕیارە پەیوەندیدارەکان، وپێداچوونەوە بەیاسایەک کە مافەکانی فەیلی گەرەنتی دەکات، ئامادەکردنی فایلێک بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە و پێشکەشکردنی بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، و بەدواداچوون بۆ بەشداریکردنی خوێندکاران لە سکۆلەرشیپەکان بۆ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، و تەرخانکردنی (50) سکۆلەرشیپ بۆیانیشی راگهیاند.
ههروهها داوای لە حکومەت کرد پارچە زەوییەک لە بەغدا تەرخان بکات بۆ دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی تایبەت سەبارەت بەو شتانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا بهسهر كوردی فهیلی داهاتووه، هەروەها ساڵانە كۆنفرانسێك بۆ یادکردنەوەی شەهید فەیلی سازبكرێت.