عومەر بەرزنجی بە سەرۆکایەتی وەفدی عێراق بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی پانزەهەمین لوتکەی هاوکاری ئیسلامی گەیشتە بانجولی پایتەختی گامبیا

ناوخۆ
  • 3-05-2024, 20:46
  • +A -A

    بەغداد-INA
    "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و کاروباری یاسایی بەسەرۆکایەتی شاندی عێراقی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە پانزەهەمین لوتکەی ئیسلامی گەیشتە بانجوی پایتەختی کۆماری گامبیا.
    لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە میانی کۆنگرەکەدا ڕەشنووسی بەیاننامەی کۆتایی جاڕنامەی بەنجول و ئەو ڕەشنووس و بڕیارانەی کە لە خولی پانزەهەمی ڕێکخراوی وڵاتانی هاوکاری ئیسلامی لەسەر ئاستی لوتکە  لە شاری بەنجول ، لەژێر دروشمی (بەهێزکردنی یەکڕیزی و تەبایی لەڕێگەی دیالۆگ بۆ گەشەپێدان) کەبۆماوەی 2 تاوەکو 2024/5/5 بەڕێوەدەچێت.
    لەچواچێوەی بەشداریکردنی" بەرزنجی"  ستایشی هەوڵەکانی شانشینی سعودی کرد لە  سەرۆکایەتی خولی پێشووی ڕێکخراوەکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆماری گامبیا خواست لە سەرۆکایەتیکردنی خولی ئێستای ڕێکخراوەکە،هەروەک جەختیکردەوە لەسەر پاڵپشتی عێراق بۆ ڕێکخراوەکە و هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، جەختی لەسەر پشتیوانی بێسنووری عێراق بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەک ئاماژەی پێداوە وەفدی عێراقی هەریەک لە "فازل ڕەحیم" بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان بە وەکالەت و "محمد سەمیر نەقشبەندی" نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی،راوێژکار "عودەی عابد"و" محەمەد خەلەف" بەرپرسی بەرێوەبردنی کاتی کاروباری کۆماری عێراق لە سەنیگال هاوریەتی "عومەر بەرزنجی" سەرۆکی وەفدەکە دەکەن لەم کۆنفرانسەدا.