بەغداد/ INA
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە چیکاتی چوارملیۆن دیناری دابەشکردووە بەسەر ئاوارە گەڕاوەکانی شەنگال.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەداوە کە وەک جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکانی سەرۆک وەزیران وبەڕانماییی وەزیری کۆچبەران ئیڤان فایق جابڕۆ لێژنەی دابەشکردنی کۆمەکیەکان چیکاتی نەختینەیی بەبڕی چوار ملیۆن دیناری دابەشکردەسەر 102 خێزانی گەڕاوەبۆ شەنگال.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیەکە هانی ئەو خێزانانە بدرێت کە بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان پێش وادەی داخستنی کەمپەکانیان.