سەرۆک کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ جێگیرکردنی پڕنسیپی ئازادی ڕادەربڕین

سیاسی
  • 3-05-2024, 16:26
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پێداگریکرد لەسەر پشتیوانیکردنی پڕنسیپی ئازادی ڕادەربڕین.
    سەرۆک کۆمار لەتوویتێکدا لەسەر سەکۆی ئێکس کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا جەخت دەکەینەوەسەر پشتیوانیکردنی پڕنسیپی ئازادیڕادەربڕین و دابینکردنی پێداویستیەکانی کاری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنی ئازاد وپابەند بە پێوەرەکانی پیشەییبوون و بابەتیبوون و گواستنەوەی وێنای ڕاستەقینە، چونکە ئەم کارە توخمێکی بنەڕەتیە بۆ پاراستنی ئەزموونی دیموکراسی لەوڵاتماندا.
    هەروەها ڕاستگۆترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی  ڕۆژنامەنووسانی عێڕاق و جیهان دەکەین و قوربانیدانی شەهیدانی وشەو بۆچوون یاددەکەینەوە کەلە پێناو بەرزکردنەوەی پڕنسیپەکانی ئازادی و دیموکراسی و بەدیهێنانی ڕێز بۆ نیشتیمان و هاونیشتیمانیان  گیانی خۆیان بەخت کرد.