بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیلەوەکردەوەکە کاری ڕۆژنامەگەری پیشەیی بەرپرسیارێتیەکی گەورەیەو باشترین پشتیوانیشە بۆ حکومەت.
سودانی لە توویتێکدا لەسەرسەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەوانیدا جەخت دەکەینەوەسەر پشتیوانیکردنمان بۆ سەرجەم کارمەندانی ڕۆژنامەگەری و پشتگیریکردنیان لەپێناو ئەوەی کە بەبێ هیچ فشارێک کاری خۆیان ئەنجام بدەن بەپێی دەستوور کە ئازادیە گشتیەکانی دابینکردووە.
وتیشی کە کاری ڕۆژنامەگەری بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە و باشترین پشتیوانە بۆ پلانەکانی حکومەت لەڕووی خزمەتگوزاریەوە بۆ پێشخستنی وڵاتەکەمان.