بەغداد-INA
سەرۆک وەزیران لەگەڵ "بافڵ تاڵەبانی" باس لە گرنگترین دۆسیە نیشتمانیەكان دەکاتەوە لەڕێی گفتوگۆی بنیادنەراوە ئاستەنگەكان بگۆڕین بۆ دەرفەتی بەدیهێنانی دەستكەوت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ هەینی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران, لەبەغداد پێشوایكردووە لە بافڵ تاڵەبانی,سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە دیدارێكدا, گرنگترین دۆسیەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و, رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر تاوتوێكراوە, لەگەڵ بەردەوامبون لە چاكسازییە ئابوری و كارگێڕییەكان.
جەختیش لەبایەخی درێژەدان بە پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەكان كراوەتەوە, لەگەڵ بەردەوامبون لە گفتوگۆی بنیادنەرانە, كە بە نمونەیترین رێگا دادەنرێت بۆ گۆڕینی سەرجەم ئاستەنگەكان, بە دەرفەتی بەدیهێنانی چاكە بۆ هەموو عێراقیەكان.