مەندلاوی جەخت دەکاتەوەلە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ڕۆژنامەنووسان

سیاسی
  • 3-05-2024, 14:35
  • +A -A

    بەغداد / INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیکردەوەلە پشتیوانیکردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئازادی ڕاگەیاندن و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان.
    مەندلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری  بەرزترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسانی عێڕاق و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی دەکەین، لەم ڕۆژەدا یادی ئەوقوربانیە مەزنانە دەکەینەوە کە ڕۆژنامەنووسانی عێڕاق و فەلەستین وسەرجەم ڕۆژنامەنووسانی جیهان پێشکەشیان کردووە و گیانی خۆیان بەخشیوە لە پێناو گەیاندنی وشەی ڕاست ودروست وەک بەرگریەک لە ئازادی گەلەکانیان.
    مەندلاوی جەختیشی کردەوەلە پشتیوانیکردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ڕۆژنامەنووسانی عێڕاق لەمیانەی داڕشتنی یاسای ڕەسەن کە ڕێکارە تۆپزیەکانی دژیان قەدەغەبکات، ئەویش لەپێناو بونیادنانی کارێکی ڕۆژنامەوانی ئازاد وبێلایەن کەبتوانێت دادپەروەری وئاشتی و بەرەنگاری گەندەڵی و هزروبیری پەڕگیر ببێتەوە، جگەلەوەش بەشداری بکات لە پڕۆسەکانی بونیادنانی وڵات و سەرخستنی ئەزموونە دیموکراسیەکەی.