هەواڵگری سەربازی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێک لە ئەنبار ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 3-05-2024, 14:07
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێکی ڕاگەیاند کەكاری گواستنەوەی سەرەکی چەک و کەلوپەل لەناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" لە ئۆپەراسیۆنێکدا و به‌هەوڵی هەواڵگریی بەرچاو، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان لە فیرقەی پێنجەمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە، بە هاوکاریی هەواڵگری و هێزی لیوای نۆزدەهەم، و بە بەشداری هێزێکی ئیدارەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ڕوتبە، و لە ڕێگەی بۆسەیەکی وردەوە، یەکێک لەو تیرۆریستانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکرابوو، بەپێی بڕگەکان دەستگیرکرا لە مادەی (4/تیرۆر) لە قەزای ئەلروتبە لە پارێزگای ئەنبار ده‌ستگیركرا.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌ئەو تیرۆریستە وەک گواستنەوەی چەک و كه‌لوپه‌ل و کەرەستەی سەربازی و کەرەستەی پزیشکی و هتد کاری دەکرد، هەروەها وەک شۆفێریش کاری کردووە لە ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکاندا، وله‌دوای گرتنی ڕادەستی لایه‌نی یاسایی كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی سزایی خۆی.