بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت هەنگاو بەرەو گەشەپێدانێکی بەردەوام و پرشنگداردەنێت.
سودانی لەمیانەی وتەیەکیدا لە ئاهەنگی یادی 21 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق بەهەموو دلێریەکەوە بەرەنگاری تیرۆر بوویەوە و پاڵپشتی دەوڵەت دەکات.
وتیشی کە هیچ بەدیلێکمان نیە جگەلە سەرخستنی دەستوورو هەمووشمان ئەرکی جێبەجێکردنی یاسا دەگرینە ئەستۆ، هەرگیز لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریە ئابووری و ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان کەمتەرخەمی ناکەین.