بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیکردەوەلە گرنگی پشتیوانیکردنی پلانەکانی حکومەت.
سەرۆک کۆمار لە میانەی وتەیەکیدا لە ئاهەنگی یادی 21 ساڵەی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی بەهێزی بازووی سوپاو توانای گەلەکەمان تیرۆرمان وەلاناو ئێستاش لەقۆناغێکی نوێداین بۆ بونیادنانی عێڕاق بۆ سەرکەوتن لەبواری بەدیهێنانی خواستەکانی گەل.
وتیشی ئێمە لەقۆناغێکی مێژوویی ئەووتۆداین کە پێویستی بەوەهەیە کە هێزەسیاسیەکان بەرژەوەندیە باڵاکانی وڵات وگەل لەبەرچاوبگرن، پێویستیشە سەرجەم ڕێکاروپلانەکانی حکومەت پشتیوانی لێبکەین بۆ پێشکشکردنی خزمەتگوزاری و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەئایندە و دام ودەزگاکانی حکومەت و بەرنامەکانی پەڕەپێدانی ئابووری وپیشەسازی.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆڵی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیمان لەپتەوبووندایەو ئەمەش وادەخوازێت کە ئەم قۆناغە مێژووییە لەبەرچاو بگرین.
سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەڕوو کە پێشهاتی مەترسیدار لەناوچەکەداهەیە کە ئاشتەوایی جیهانی دەخاتە بەرهەڕەشەوە بەتایبەتی کێشەی گەلی فەلەستین کە بەرەنگاری هێرش وتاوانی داگیرکەر بوونەتەوە.