بەغداد/ INA
دادگای بڵاوکردنەوەو ڕاگەیاندن ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئاماژەی بەوەکرد کە لەیاسای عێڕاقیدا تاوانێک نیە بەناو ناوەڕۆکی نەشیاو.
دادوەری دادگای بڵاوکردنەوەو ڕاگەیاندن عامڕ حەسەن لە لێدوانێکدا بۆ بەرنامەی "واجب الصراحة" کەلە کەناڵی العراقیەی ئیخباری پەخش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی پێوەرگەلێکی جیهانی هەن تایبەت بە ئازادی ڕادەربڕین بەپێی دەستوور ، ڕوونیشی کردەوەکە دادگا ڕوژنامەنووس پابەند ناکات بەوەی کە سەرچاوەی زانیاریەکانی ئاشکرا بکات و هەموو ڕۆژنامەنووسێک مافی خۆیەتی کە لەفەرمانگەو دەزگاکانی حکومەتەوە سەرچاوە پەیدابکات.
وتیشی دادوەری 16 دادگای تایبەتی بە بڵاوکردنەوەو ڕاگەیاندن پێکهێناوە لەسەرجەم پارێزگاکاندا.
ڕوونیشی کردەوەکە زۆربەی داواکانی دژبە ڕۆژنامەنووسان لە دادگاکاندا دادەخرێن، ناوزڕاندنیش بە ئازادی ڕادەربڕین هەژمارناکرێت.
هەروەها لەیاسای عێڕاقیدا شتێک نیە پێی بووترێت ناوەڕۆکی نەشیاو کەچی لەگەڵ ئەوەشدا 30 بڕیاری دادگا دەربارەی ناوەڕۆکی نەشیاو دەرکراوە.