کەشناسی عێڕاق ... بارانی به‌بروسکە دەبارێت و پلەکانی گەرما جێگیردەبن

ناوخۆ
  • 3-05-2024, 13:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە سبەی ڕۆژی شەممە لەناوچەکانی باکوور هەوروباران دەبێت وپلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباشوورو ناوەڕاستیش پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی یەکشەممەش لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچەهەوردەبێت ولە باکووریش هەوروسووکەباران دەبێت ، پلەکانی گەرماش هەادێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی دووشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەوراوی دەبێت و لەباکووریش هەورو بروسکەو باران دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن و لە باشووریش هەندێک نزم دەبنەوە.
    ڕۆژی سێشەممەش پێشبینی دەکرێت لەباکوورو ڕۆژهەڵات  نیمچەهەوربێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتربن.