سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیاد دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس

سیاسی
  • 2-05-2024, 21:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیاد كرد بەبۆنەی سەركەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
    سەرۆك وەزیران لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: سڵاو لە پاڵەوانەكانمان، گەنجانی تیپی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیاد، بۆ سەركەوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
    سەرۆك وەزیران، سوپاسی قووڵی ئاراستەی ستافی ڕاهێنەرایەتی و تەكنیكاران و بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێ كرد، و پێیان دەڵێت:  ئێوە پاڵەوانەكان ناوی عێراقتان بەرزكردوەتەوە، ئێوە لە ئاست بەرپرسیارێتی نوێنەرایەتیكردنی نیشتمانە ئازیزەكەماندان.
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئۆڵۆمپی عێراقمان سەركەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس، دوای ئەوەی لە یارییەكەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هاوتا ئەندەنوسیەكەی بردەوە و پلەی سێیەم و چوارەم بۆ پێشبڕكێكانی پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا دیاریكرد.