بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی، بەبۆنەی كۆچی دوایی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دەرەوە و شێخی دیپلۆماتكارانی عێراق د.محەمەد حاج حەمود پرسەنامەیەكی راگەیاند.
عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: بە دڵێكی پڕ لە ملكەچبوون و ڕازیبوون بە حوكمی خودای گەورە، ئێمە ماتەم دەگێڕین بۆ كۆچی دوایی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دەرەوە و شێخی دیپلۆماتكارانی عێراق د.محەمەد حاج حەمود.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆچكردوو بە یەكێك لە شارەزایانی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە دادەنرا، لە ماوەی كاركردنی لە وەزارەتی دەرەوە، چەندین پۆستی هەبووە، كە لەڕێگەیەوە كاری كردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی دەرەوە و كراوەیی بۆ وڵاتانی جیهان، هەروەها بۆ دامەزراندنی ڕێساكانی كاری دیپلۆماسی بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی عێراق بەدەستبهێنێت.
وتیشی: سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو و ئازیزانی دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین ڕەحمەتی پێ بكات و بیخاتە بەهەشتی فراوانی خۆی.