بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رابەری رەوتی نیشتمانی شیعی سەید موقتەدا سەدر، تەئكیدیكردەوە: كە ڕۆژئاوا پشتگیری لە هەر خۆپیشاندانێك دەكات دژی هەر كەسێك، تەنها ئەوە نەبێت كە ئەو خۆپیشاندانانەی ئیدانەیان دەكەن سەركوت دەكرێن.
سەید سەدر لە تویتێكدا لە پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ بە بەڵگەی یەكلاكەرەوە سەلمێنراوە كە ڕۆژئاوا گرنگی بە قسەی گەل نادات و بە هیچ شێوەیەك گرنگی بە گەلەكەی نادات، هەموومان گوێمان لێ دەبێت و دەبینین چی بەسەر خەڵكی ئەمریكادا دێت كە دژی نادادپەروەری و جینۆساید و پشتیوانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی هەستاون.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژئاوا پشتگیری لە هەر خۆپیشاندانێك دەكات دژی هەركەسێك، بەڵام ئەو خۆپیشاندانانەی كە ئیدانەیان دەكەن سەركوت دەكرێن.