بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و باڵیۆزی ئەمریكا ئالینا رۆمانۆسكی، بەدواداچوونی كارەكانی لیژنەی چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژییان تاوتوێی كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئالینا ڕۆمانۆسكی.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوە و گفتوگۆكرا لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوار و فایلە جیاوازەكان و هەروەك ئەو تێگەیشتن و یاداشتە لێكتێگەیشتنانەی لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ ئەمریكا هاتبوون كە پەیوەندییان بە لایەنەكانی وزە، بازرگانی، و هەروەها بابەتی دیكەوە هەبوو و بەدواداچوونیش بۆ جێبەجێكردنیان كرا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بناغەكانی گواستنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا، بۆ ئەوەی چەندین بوار لەخۆ بگرێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ كارەكانی لیژنەی هەماهەنگی بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی كرا كە قۆناغە بەرفراوانەكانی هاوكاری هاوبەش لەخۆدەگرێت بۆ سوودی گەلانی عێراق و ئەمریكا.