سەرۆك وەزیران پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی باڵیۆزی ڤاتیكان لەماوەی كارەكانی لە عێراق دەردەبڕێت

سیاسی
  • 2-05-2024, 19:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی باڵیۆزی ڤاتیكان ئامیتا لیسكۆڤار لە میانی كارەكانیدا لە عێراق دەربڕی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە ئامیتا لیسكۆڤار باڵیۆزی كورسی پیرۆز لە عێراق كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا سودانی، پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی باڵیۆز لە ماوەی كاركردنیدا لە عێراق و هەوڵەكانی قەداسەتی پاپا فرانسیس بۆ پشتیوانی لە پرسە مرۆییەكان و هەڵوێستەكانی بۆ پشتیوانی لە مافەكانی گەلان بەتایبەتی لە ماوەی ئەو هەلومەرجە سەختەی كە گەلی عێراق پێیدا تێپەڕیوە لە ڕوبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ تیرۆر و توانای پاراستنیان لەسەر فرەیی و برایەتی نیشتمانی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: باڵیۆز پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری و ئاسایش و ئاشتی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەربڕی.
    هەروەك جەختكرایەوە لەسەر، قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و ڤاتیكان.