بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و باڵیۆزی ئەمریكا ئێلینا رۆمانۆسكی جەختیانكرەوە: لە گرنگی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ واشنتۆن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ پێشوازی لە ئێلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا باس لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ واشنتۆن و ئەو گرنگییەی كە نوێنەرایەتی دەكات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكادا كرا.
هەردوولا ستایشی ئەو سەركەوتنەیان كرد كە بە شاهیدی خولی دیدارەكانی نێوان نوێنەرانی هەردوو وڵات لە كەرتە جیاجیاكاندا كە لە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی بۆ هاوكارییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن جێگیركرابوون، كە هاوكات بوو لەگەڵ سەردانەكەی سەرۆك وەزیران لە مانگی ڕابردوودا.
هاوكات جەختیانكردەوە: لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەكانی سەردانەكە و كۆبوونەوەكانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی ڕێككەوتنەكە (HCC)..
هەروەها باڵیۆزی ئەمریكا پەیامێكی نووسراوی سەرەخۆشی لەلایەن ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە گەیاندە وەزیری دەرەوە، كە تێیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی كۆچی دوایی هاوسەرەكەی لەخۆگرتبوو.