ناوخۆ: لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە دەرەوەی سنووری سلێمانی دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی هۆشبەردا گیرا

ئەمنی
  • 2-05-2024, 17:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە دەرەوەی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستبەسەر كارگەیەكی دروستكردنی مادەی هۆشبەردا گیرا.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكانی فیدراڵی بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە سلێمانی ئەنجامدراوە، و دوای ئەو زانیارییانەی لە دەسەڵاتدارانی سوریاوە بە هاوتا عێراقییەكانیان گەیشتوون سەبارەت بە بوونی كارگەیەك بۆ دروستكردنی كریستاڵ و كپتاگۆن لە دەرەوەی سلێمانی.
    ئاشكراشیكرد: دوای ئەو زانیارییانە، هێزێكی هاوبەش گواستراونەتەوە بۆ شوێنی كارگەكە، كە دوو كاتژمێر لە ناوەندی شاری سلێمانییەوە دوورە  و 4 تۆمەتباریش دەستگیركراون كە داواكراون لە كەیسەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و دەستیشگیراوە بەسەر 150 بۆ 180 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر.