بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ڕافیدەین دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.
بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار لەڕێگەی كەرەستەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە دەستیپێكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو خانەنشینانەی كە كورتە نامەیان پێدەگات دەتوانن لە هەر شوێنێك بن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.