وەزیری كار دەستپێكردنی مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئایار ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-05-2024, 16:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، دەستپێكردنی مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەسەدی دەستپێكردنی مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئایار بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و (126) هەزار خێزان ڕاگەیاند، كە كۆی گشتیی مووچەی زیاتر لە (465) ملیار دینارە.
    ئەسەدی ئاماژەی بەوەدا: لە چەند كاتژمێری داهاتووشدا مینحەی خوێندكاران دەستپێدەكات، و داواشی لە خێزانەكانی كرد سەردانی بە شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن بكەن بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكانیان.