موحسین مەندەلاوی پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی هەمیشەیی دەكات كە بەرپرسیاری هەڵبگرێت لە پاڵپشتیكردنی هاوكاریی پەرلەمانی هەرێمی و نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 2-05-2024, 15:42
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت و سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی،پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی هەمیشەیی كرد بۆ پاڵپشتیكری و  هاوكاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی و جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەی كە ئاستی گفتوگۆ و هاوبەشی بەهێر بكات، هۆشداریش دەدات لە كاردانەوەی دەستدرێژی رژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و وڵاتانی ناوچەكە.
    "مەندەلاوی" ئەم قسانەی لە وتارێكیدا بوو كە لە میانی بەشداریكردنی لە شەشەمین كۆڕبەندی جیهانی بۆ گفتوگۆی نێوان كولتوورەكان،كە  لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو پێشكەشی كر.
    نوسینگەی راگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا،كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا مەندەلاوی رایگەیاند :- كە كۆربەندەكە گرنگییەكی زۆر بە بەهێزكردنی ڕۆڵی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان دەدات لە دروستكردنی ژینگەیەك بۆ لێكنزیكبوونەوەی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بەرەو رۆڵی یاسادانانی جیهانی كە ڕێز لە میراتی كولتووری و فرەیی كولتوورەكان بگرێت.
    وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە"مەندەلاوی"ئەوەشی خستۆتەروە :- كە تێگەیشتنی نەوەی نوێ لە گفتوگۆكان، وایان لێدەكات ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕن لە رێزگرتن لە  كولتووری هاوبەشی نێوان گەلان، هەروەها وایان لێدەكات بەشداری بكەن لە داڕشتنی تایبەتمەندییە نوێیەكانی ژیان و لە هەموو بوارەكاندا.
    مەندەلاوی داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی هەمیشەیی كرد كە  بەرپرسیار بێت لە پاڵپشتیكردنی هاریكاریی پەرلەمانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە بواری بەرەوپێشبردنی گفتوگۆكان، و پاڵپشتیكردنی گفتوگۆی دوو قۆڵی و فرەلایەنەی نێوان وڵاتان، بۆ تاوتوێكردنی ئەزموونە ناوخۆییەكان و دەركردنی یاسا لەو بوارەدا بەئامانجی پاراستنی میراتی كولتووری وەك پێشەكییەك بۆ جێبەجێكردنی یاسای ناوچەیی و نێودەوڵەتی كە دیالۆگ و هاوبەشییە ستراتیژییەكان بەهێز بكات، لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتی فەلەستین و غەززە.
    "مەندەلاوی"  هۆشداریشیدا لە كاردانەوەی بەردەوامی دەستدرێژی زایۆنیەكان بۆ سەر فەلەستین و وڵاتانی ناوچەكە، و بڵاوبوونەوەی كاریگەری و كاردانەوەكان بە شێوەیەك كە لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا كۆنتڕۆڵ ناكرێت، هەروەها هەڕەشەكانی بۆ سەر سەقامگیری و گفتوگۆی ئاشتیانە.
    هەروەك جەختیشی لە پێویستی هەڵوێستێكی ڕوون بۆ ئیدانەكردنی هەموو ئەو كردوانەی كە هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری دەكات كردەوە، هەروەها داوای كۆتایی هێنان بە دەستدرێژیی زایۆنیەكان كردەوە.