بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی،مەترسیەكانی هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی لە ئەگەری جێبەجێكردنی خواستەكان بۆ هەڵئاوسانی دینار ڕوونكردەوە،هاوكات دووپاتی كردەوە كە نرخی دۆلار لە بازاڕدا وردە وردە لە نرخی فەرمی نزیك دەبێتەوە.
"ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ناجێگیری نرخی دینار لە نێوان نرخی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ و بازاڕدا ڕەنگە لە ئابوورییەكدا مومكین بێت كە بازاڕی ئازادە بە تەنیا كاریگەری لەسەر جوڵەی پارە هەبێت و نەك لە ئابوورییەكدا كە كەرتی حكومەتی كرێچی زاڵ بێت و یەدەگی دراوی لێ دروست بكات، بەو پێیەی دەسەڵاتی دراوی بە تەنیا سەرچاوەی سەرەكی دابینكردنی دراوی بیانییە كە خواستی خوازراو بۆ دراوی بیانی لە بازاڕی پارەدا دابین دەكات، بۆئەوەی سەقامگیری لەم بازاڕەدا دابین بكات و ڕێژەی ئاڵوگۆڕی خوازراو و یەكسانی بەدەست بهێنێت لە ڕێگەی ئەو ڕۆڵە كە سیاسەتی دراو دەیگێڕێت.
ووتیشی : داواكارییەكان لە هەموو حاڵەتەكاندا پەسەندكردنی نرخی باوی ئاڵوگۆڕی ، لە بازاڕی هاوتەریبدا بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەقامگیری و هاوسەنگی لە خودی نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمیدا لە خاڵێكی نوێدا كە بازاڕ لە كۆتایی سیاسەتی گوماناویی مامەلەكە پێی گەیشتووە، هەروەها لە هەموو حاڵەتەكاندا بە واتای كشانەوەی پارەی كاش دەێت لە دابینكردنی مامەڵەی ناوەندی جەوهەری دراوی بیانی، بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە بە هێزی نوێ كە دراوی بیانی لە داڕێژەرانی بازاڕی ئازادەوە دابین دەكەن، كە تەنها بۆ دابینكردنی دراوی بیانی لاواز و سنووردار و لە هەمان كاتدا هەڵگری پاكێجێكی كۆنترۆڵنەكراوی چاوەڕوانییەكانی هەڵاوسانن و لە ئەدەبیاتی ئابووریدا بە هێزەكانی چاوەڕوانی دروستكەر ناودەبرێن.
لە درێژەی قسەكانیدا ووتیشی: ئەو هێزە گریمانەییە نوێیانەی لە دابینكردنی دراوی بیانی كە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕەوە وەرگیراون لەو سیناریۆیەدا بە مانای زاڵبوونی هێزەكانی دابینكردن لە هەڵاوسان دەبێت كە بڕێكی زۆر سنووردارە بە لە ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی كە بەردەستە بۆ دابینكردنی خواستی بازاڕی هاوتەریب، هاوتا لەگەڵ خواستێكی كراوە بۆ دراوی بیانی.
ئاماژەی بەوەشكرد:- جیاوازی ئەو دوو نرخەی ئێستا بازاڕی هاوتەریب وردە وردە لە بازاڕی فەرمی نزیك دەكاتەوە،ئەویش بەهۆی ئەوەی كە كەمی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە دەسەڵاتی دراودا دروست نەبووە، بەڵكو بە هۆی دۆخێكی كتوپڕەوە هاتۆتە ئاراوە.