بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆككۆماری كۆمار،پیرۆزبایی 68 مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقیەی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد و جەختی لەسەر پێویستی چەسپاندنی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین پابەند بە چەمكەكانی پیشەیی و بابەتیانە كردەوە.
"لەتیف ڕەشید"سەرۆك كۆمار ، لە پۆستێكدا لەسەر لاپەرەكەی خۆی لە مەڵپەری كۆمەڵایەتی (X)،كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوا داچونی بۆ كردوە ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی بەبۆنەی 68 ساڵەی دامەزراندنیەوە لە تەلەفزیۆنی عێراقیە دەكەین، كە یەكێكە لە كۆنترین دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ناوچەكەدا .
سەرۆك كۆمار ئەو ڕۆڵەی كە میدیای نیشتمانی عێراقی لە خزمەتكردنی پرسەكانی وڵات و كۆمەڵگادا بینیویەتی بەرز نرخاند.
هەروەك جەختیشیكردەوە لە پێویستی چەسپاندنی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین و پابەند بوون بە چەمكەكانی پیشەیی و بابەتیانە، و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتمانی لە گەیاندنی ڕاستییەكان و گەیاندنی خواست و داخوازییەكانی هاووڵاتیان.