بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: وەزارەتی دارایی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ڕاسپاردوە کە دەستبکات بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچە لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و بانکی ڕافیدەین و ڕەشید لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەو بانکانەوە دەبێت.
وەزارەتی دارایی داوای لە خانەنشینان دەکات کە هەرکات کورتە نامەیان پێگەیشت،سەردانی لقی بانکەکان یان شوێنەکانی پارەدان بکەن لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.