کەشناسی عێڕاق .... باران بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 2-05-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا ئاماژەکراوە بەوەی کە سبەی ڕۆژی هەینی نیمچە هەورو باران دەبێت وهەندێک بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت ،پلەکانی گەرماش لەباکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن ولە ناوەڕاست و باشووریش هەندێک نزم دەبنەوە.
    ڕۆژی شەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەوردەبێت ولە باکووریش باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
    ڕۆژی یەکشەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباشوور ساف وهەندێک هەوردەبێت لەباکووریش هەوروباران دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبن.
    ڕۆژی دووشەممەش بەگشتی ساف دەبێت وپاشانیش هەوردروست دەبێت و سووکە بارانیش دەبارێت لە ناوچەجیاجیاکاندا ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لەسەرانسەری وڵاتدا.