فەرماندەی گشتی جەخت دەکاتەوەسەر دابینکردنی پێداویستی کارگێڕی وتەکنیکی بۆ فەرمانگەکانی هەواڵگری وپۆلیس

سیاسی
  • 2-05-2024, 09:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محه‌مه‌د شیاع سودانی جەختیکردەوەسەر دابینکردنی پێداویستی فەرمانگەکانی هەواڵگری و پۆلیس.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" بەوەی کە سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محه‌مه‌د شیاع سودانی دوێنێ شەو سەردانێکی کرد بۆ بارەگای وەزارەتی ناوخۆ لەبەغداد و بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری لەگەڵ ئەفسەرو فەرماندەکانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
    سودانی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوەلە گرنگی دابینکردنی پێداویستیەکانی کارگێڕی و تەکنیکی بۆ یەکەکانی هەواڵگری وبنکەکانی پۆلیس، پێویستیشە ڕێکارەکان بلەزوخێرابن بۆ دۆزینەوەی وئاشکراکردنی تاوانەکان، پێویستیشە بەزووترین کات تاوانباران دەستگیربکرێن و ڕاپێچی دادگا بکرێن.
    هەروەها سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هێرشکردنە سەر دەزگا ئابووریەکان بە کاری تیرۆریستی لێکبدرێتەوە،  دەشبێ ئامادەگی ئەمنی کاراوچڕبێت و ئەمنیەتی پێویست بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان دابینبکرێن.
    سودانی وتیشی کە هەمیشە خۆی لە پشتیوانی هێزە ئەمنیەکان بەردەوام دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئاڵنگاریەکی ئەمنی کە ببێتە ئاستەنگ هەمبەر گەشەسەندنی وڵات.