وەزارەتی ناوخۆ  ئاماری دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لەسەرەتای ئەمساڵەوە رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 1-05-2024, 21:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ ئاماری ئەو مادە هۆشبەر و كارتێكەرە دەروونییانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان بەسەرداگیراوە راگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لیوا خالید موحەننا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: رێوشوێنی بەرفراوان هەیە كە لەلایەن وەزارەتەوە جێبەجێكراوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان كە لەڕێگەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی واژۆكراوەوە.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەتی ناوخۆ ساڵی ڕابردوو 2023 كۆنفرانسێكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئەنجامدا، هاوكات لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، 2024 كۆنفرانسێكی دیكە بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان سازدەكات، وتیشی: بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان تاوانێكی سنووربەزێنە و بازرگانییەكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەڕێگەی هاوكاری نێودەوڵەتییەوە زیادبوونی ژمارەی دەستبەسەرداگرتن و چالاكییەكانی بەدەستهێناوە، و جەختیشیكردەوە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 2 تۆن مادەی هۆشبەر و 10 تۆن مادەی كارتێكەری دەروونی دەستیان بەسەردا گیراوە.