مەندەلاوی تەئكید لە پشتیوانی عێراق بۆ هەوڵەكانی گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-05-2024, 20:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت و سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی موحسین مەندەلاوی، تەئكدی لە پشتیوانی عێراق بۆ هەوڵەكانی گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا كردەوە.
    نوسینگەی راگەیەاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی موحسین مەندەلاوی، لە باكۆ، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی ئازەربایجان ساحبە غافارۆڤا كۆبووەوەو تیایدا ڕێككەوتن لەسەر هەماهەنگی دیدگا و هەڵوێستەكان لە كۆڕبەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا كرا سەبارەت بە فایلەكانی بەرژەوەندی هاوبەش، جگە لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە ئاستی یاسادانان و فراوانكردنی هاوكاری لە هەموو بوارەكاندا.
    بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی جەختیكردەوە: لە هەوڵدان لە ڕێگەی پەرلەمان و لیژنەی دۆستایەتی هاوبەش بۆ پێكهێنانی ئەڵقەی هاریكاری و دانانی بەرنامەیەك بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    هەروەها پاڵپشتی عێراقی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی كە ئامانجیان گەیشتنە بە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و گرنگییەكەی لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، هەروەها سوپاسی چالاكییەكانی ئەم دواییەی ئازەربایجانی كرد، بەتایبەتی سەرۆكایەتیكردنی بزووتنەوەی بێ لایەن و بەشدارییەكانی بۆ وڵاتانی ئەندام، كە گرنگترینیان دامەزراندنی تۆڕی پەرلەمان بوو.