سەرۆك وەزیران بۆ پارێزگاری سەڵاحەدین تەئكید لە بەرنامەی حكومەت بۆ پشتگیریكردنی هەموو حكومەتە ناوخۆییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-05-2024, 19:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە بەرنامەی حكومەت بۆ پشتگیریكردنی هەموو حكومەتە ناوخۆییەكان كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە پارێزگاری سەڵاحەدین بەدر مەحمود فەحل كرد، و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەڵاحەدین و دیارترین ئەو پڕۆژانە كرا كە لە قەزاو ناحیەكانیدا جێبەجێ دەكرێن، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەك دۆسیە كرد كە دەبێتە هۆی باشتركردنی واقیعی پارێزگاكە بە گشتی.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی رایگەیاند: بەرنامەی حكومەت بۆ پشتگیریكردنە لە هەموو حكومەتە ناوخۆییەكان، و جەختیشیكردەوە: كە پێویستە حكومەتی پارێزگای سەڵاحەدین ئەوپەڕی هەوڵەكانی بدات لە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامە و پلانانەی كە پێداویستییە ڕاستەقینەكانی هاووڵاتیان دابین دەكەن، هەروەها پابەندبوون بە میحوەرەكانی بەرنامەی حكومەت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا، و ڕێكخستنی ئەولەویەتەكانیان، بە لەبەرچاوگرتنی ناوچە لاوازەكان و پشتگیریكردنیان بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر، كە بەشدارن لە باشتركردنی بارودۆخەكانیان و بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاكە بەگشتی.