بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە پێویستی بەردەوامبوون لە پلانەكان كردەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف، یوسف مەكی كناوی.
لە كۆبوونەوەكەدا سودانی جەختیكردەوە: كە پێویستە بەردەوام بین لەسەر ئەو پلانانەی كە دانراون بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژە ستراتیژییەكان و دانانی بەرنامەی حكومی لۆكاڵی كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا بگونجێت كە لەلایەن حكومەتەوە دیاریكراوە و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تایبەتمەندی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، ئەوەیە كە پارێزگایەكی گرنگی ئاینی و گەشتیارییە، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندییە لەبەرچاو بگیرێت و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش دەكرێن باشتر بكرێن.