بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت و سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی موحسین مەندەلاوی و سەرۆك كۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ، جەختیان لە پتەوكردنی هاریكاریی سیاسی ئابووری و ئەمنی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ لە شاری باكۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت و سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی موحسین مەندەلاوی بە ئامادەبوونی شاندی پەرلەمانی عێراق و سەرپەرشتیاری كاروباری عێراق لە ئازەربایجان مەكی مەعموری، لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلییێڤ كۆبوەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە قووڵایی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئازەربایجان و گرنگی پەرەپێدان و پێشخستنی لە ئاستە جیاجیاكان كرایەوە بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بەدیبهێنێت و هاوكاری لە بواری سیاسی و ئابووری و ئەمنی بەرزبكاتەوە، ئەوە جگە تاوتوێكردنی كەرتەكانی نەوت و گاز و گەشتوگوزار و پەروەردە و گواستنەوە، و كشتوكاڵ و بانگهێشتكردنی كۆمپانیاكانی ئازەربایجان بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی وڵات و سوودمەند بن لەو دەرفەت و ئاسانكارییە گەورانەی كە عێراق پێشكەشی كۆمپانیا بەناوبانگەكانی دەكات.
بە پێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی و عەلییێڤ گفتووگۆیان كرد لەبارەی، دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و مەترسی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێویستیی هەنگاوی هاوبەش بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی دژی كەرتی غەززە و ڕێگری لە رۆچوونی ناوچەكە و جیهان بۆ ناو كورەی شەڕێكی بەرفراوان كە سنوور و كاریگەرییە وێرانكەرەكانی كۆنترۆڵ ناكەرێت.