بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر و داواكراوێكی دیكەی بەگوێرەی ماددەی 430 لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە هەواڵگری لیوای نۆی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشدا بوو لەگەڵ بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە قەزای دۆر، كە لە ئەنجامدا بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا.
ئاشكراشیكرد: هێزێك لە لیواكە، بە هاوكاری ئاسایشی سەڵاحەدین، توانیان تۆمەتبار (م، ز، ك) دەستگیربكەن، كە بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادان داواكراوە، و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر دەستگیركراوەكان گیراوەتەبەر.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد