سەرۆك وەزیران: گەیشتوینەتە قۆناغی خۆژێنی لە دەستەبەركردنی پەینی كیمیایی بۆ پلانی كشتوكاڵی 

سیاسی
  • 1-05-2024, 16:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند: گەیشتوونەتە قۆناغی خۆژێنی لە دەستەبەركردنی پەینی كیمیایی كە پلانی كشتوكاڵی پێویستی پێیەتی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕ چوارشەممە لە بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكاران، كارگەی كاستی بەردەوام/ قۆناغی یەكەم لە كۆمپانیای گشتی پیشەسازی پۆڵا لە ناوچەی تاجی لە باكوری بەغدای پایتەخت كردەوە، دوای چاككردنەوە و نوێكردنەوە و كاركردنی بە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 600 هەزار تۆن لە ساڵێكدا.
    ئاشكراشیكرد: كارگەی كاستینگ تایبەتمەندە لە توانەوە و كاستینگی كەڵەكەبووی پاشماوە و گۆڕینی بۆ بلیتی ئاسن وەك بەرهەمێكی سەرەكی ئامادەیە بۆ ڕۆڵكردن، بە وەبەرهێنان لە سكراپی ئاسن، بەو پێیەی كورەی توانەوە و ئامێری كاستی زەبەلاحی تێدایە، ئەم پڕۆژەیە كاردەكات بۆ دابینكردنی پێویستی وڵات بۆ بەرهەمە ئاسنییە جیاوازەكان  و دابینكردنی هەلی كار و دابینكردنی دەروازەی دارایی بۆ كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییەكانی پۆڵا، وەك پشكێكی بێبەرامبەر لە داهاتەكان.
    ئاشكراشیكرد: مەراسیمەكە بریتی بوو لە واژۆكردنی گرێبەستی هاوبەشی بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەكی لێكدراوی بەرهەمهێنانی پەینی كیمیایی لە شاری بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، لەگەڵ كۆمپانیای (ARJ Holding LLC) ئیماراتی ،بە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانە (249) هەزار تۆن لە جۆرەكانی پەینی فۆسفاتی لێكدراو، كە بەشدار دەبێت لە پشتگیریكردنی كەرتی كشتوكاڵ و دابینكردنی پێویستی ناوخۆیی بۆ پەینی كیمیای، جگە لە دەستەبەركردنی هێزی كار.
    لە میانی مەراسیمەكەدا، سەرۆك وەزیران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە سڵاوی لە چینی كرێكاران لە عێراق كرد، هەروەها پابەندبوونی دەوڵەت و حكوومەتی بە گرنگیدان بە مافە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی كرێكاران دووپاتكردەوە، جەختیكردەوە: كە چینی كرێكار بەشێكە لە پرۆسەی بیناسازی لە قۆناغە جیاوازەكاندا، و لە هەموو ئاستەكاندا لە كەرتەكانی تایبەت و حكومی و تێكەڵاو، وتیشی:  هەنگاوی گرنگمان ناوە لە دەستەبەركردنی مافی كرێكاران لەسەر ئاستی یاسادانان كە گرنگترینیان یاسای كارە، هەروەها یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران كە لە ساڵی 2023 دەنگی لەسەر دراوە.
    سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی نوێنەرایەتی بازدانێكی چۆنایەتی دەكات لە ئاستی دەستەبەركردنی مافەكان بە پێی پێوەرەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كاری و ڕێكخراوی كاری عەرەبی.
    جەختیشیكردەوە: ئێمە پیشەسازی وەك ئامانجێك لە چاكسازی ئابووری دادەنێین، لەسەر بنەمای چەند داتایەك عێراق وڵاتێكی پیشەسازییە هەروەك چۆن وڵاتێكی نەوتی و كشتوكاڵییە، وتیشی: هەموو پێكهاتە پیشەسازییەكان لە عێراقدا بەردەستن، هەر لە كەرەستەی خاو و ژێرخانەوە تا ئەو بنكە پیشەسازییەی كە دەوڵەت بەشدارییەكی زۆری تێدا كردووە.
    رونیشیكردەوە:  بازاڕێكمان هەیە كە پێویستی بە هەموو بەرهەم و كاڵا و خزمەتگوزارییەك هەیە، و حكومەتیش بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی كەرتی پیشەسازی، هەروەها ئەو دەرفەتە گرنگانەی وەبەرهێنان كە لەلایەن وەزارەتی پیشەسازییەوە ڕاگەیەندراوە، ئەمڕۆ بەرهەمی خۆیان دەچننەوە.
    راشیگەیاند: پێشتر كارگەی هێڵی (پەینی داب)مان كردەوە، كە پێداویستیەكانی پڕۆسەی كشتوكاڵی لە عێراق مسۆگەر دەكات، لەگەڵ هێڵی پەینی یوریا، و ئەمڕۆش گەیشتوینەتە قۆناغی خۆژێنی لە دەستەبەركردنی پەینی كیمیایی كە بۆ پلانی فەرمی كشتوكاڵی پێویستن.
    سودانی دووپاتیكردەوە: كە ئێمە هەنگاو دەنێین، لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی ئێستا، بۆ بەرهەمهێنانی پەینی ئاوێتە، كە پێویستی پەینی جووتیاران دابین دەكات، و وتیشی:  چەند ڕێوشوێنێكمان گرتەبەر كە بەشداربوون لە دەستپێكردنی خۆجێیكردنی پیشەسازی دەرمان، دوای ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەك لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی كەرتی تایبەت.
    ئاشكراشیكرد: ئەمساڵمان بە ساڵی دەستكەوت وەسف كرد، وە بە كردنەوەی چەندین پڕۆژە بە وشە و كردار جێبەجێمان كرد، و وتیشی: ژمارەیەكی زۆر لە پڕۆژەكان دەستیان بەكار كردوەتەوە، دوای ئەوەی ساڵانێكە لەكاركەوتبوون، بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن، كەمتەرخەمی، یان بڕیارنەدان لە پڕۆژە گرنگەكاندا.
    جەختیشیكردەوە: هیچ بژاردەیەكمان نییە جگە لە پاڵپشتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزار. بۆ گەیشتن بە گواستنەوە لە وڵاتێكی وابەستە بە داهاتی نەوتەوە بۆ ئابوورییەكی هەمەچەشن، و وتیشی: خوێندنەوەكانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان لەسەر پێوەرەكانی گەشەی بەرز لە عێراق بەڵگەن لەسەر دروستی بەرنامەی حكومەت لە پەیڕەوكردنی ئەم سیاسەتەدا، تەئكیدیشیكردەوە: بەبێ كەرتی تایبەت كە لە ڕووی دارایی و تەكنیكییەوە توانای هەیە، ناتوانین بەو شێوەیەی كە پلانی بۆ دانراوە ئەركەكان بە ئەنجام بگەیەنین.