بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری ڕایگەیاند: زنجیرەیەك ڕێوشوێن گیراوەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە ماوەی سەردانی چلەدا، وتیشی: نوسینگەیەك لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران دەكرێتەوە بۆ بەدواداچوونی پرسی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
شەمەری لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و شاندی یاوەری كرد و لە بارەگای وەزارەت كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا كە تیایدا چەندین دۆسیەمان تاوتوێ كرد، لەوانە ئاسایشی سنوور و هەماهەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری، و بابەتی سەردانی چلە لە داهاتوودا، و وتیشی: یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەكان كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا واژۆكراون و ئەو ڕێوشوێنانەی جێبەجێكراون پێداچوونەوەیان بۆ كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان.
سەبارەت بە سەردانی چلە، شەمەری تەئكیدیكردەوە: لە سەردانی چلەی پێشوو زیادبوونی ڕووداوەكانی هاتووچۆی تۆماركرا كە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوون، و وتیشی: بۆ ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی ڕێوشوێنی خۆپارێزی ئامادەكردوە، لەوانە دانانی ڕادار لەسەر ئەو ڕێگایانەی كە لە دەروازە سنوورییەكانەوە بەرەو شارەكان دەڕۆن و پلاندانان بۆ ڕێگاوبانەكان، هەروەها دروستكردنی بەربەستی هاتوچۆ لەناو ئەو ڕێگایانەی كە بەرەو شارەكان دەچن بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ڕێككەوتن كراوە لەسەر ژمارەی ئەو دەروازانەی كە لە كاتی سەردانەكەدا بۆ سەردانیكەرانی ئێرانی و بیانی تەرخان دەكرێن.
سەبارەت بە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان، شەمەری ڕایگەیاند: لێكتێگەیشتن و هاوكارییەكی زۆر لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە بازرگان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان، و وتیشی: نووسینگەیەك لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران دەكرێتەوە، كە لەلایەن ئەفسەرێكی پەیوەندیدار لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانەوە بەرێوەدەبرێت بۆ بەدواداچوون و زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشهاتێك هەیە سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی سنوورە نێودەوڵەتییەكان لە ڕێگەی ئەو ڕێوشوێنانەی كە لەلایەن فەرماندەیی هێزە سنوورییەكانی وەزارەتی ناوخۆوە لە دیوی ئێرانەوە جێبەجێ كراون، بەو پێیەی لەماوەی مانگی ڕابردوودا دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیراوە، بە تایبەتی لە كەرتی لیوای 10ی سنووری، و هەروەها لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی تردا گیراوە و داواكراوانیش دەستگیركراون، و وتیشی: هاوكاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە لەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.