گواستنەوە تۆماركردنی 9 رووداوی بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-05-2024, 14:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: 9 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق تۆماركراوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەشی چاودێری بومەلەرزە لە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە ڕاپۆرتی مانگانەی لەسەر بوڵتنی بومەلەرزەزانی و نەخشەی چالاكی بومەلەرزەزانی عێراق و ناوچەكانی دەوروبەری بۆ مانگی نیسانی 2024 بڵاوكردەوە، كۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی تۆماركراون لە تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق بۆ ئەم مانگە گەیشتە (19) بوومەلەرزە، لەنێویاندا (9) بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق و (10) بوومەلەرزە لە دەرەوەی عێراق و نزیك سنوورەكانی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەهێزی ڕووداوە بومەلەرزەییەكان لە نێوان (2-3.7) پلەدا بووە، لە كاتێكدا قووڵاییەكەیان لە نێوان (5-35) كم بووە.
    ئاشكراشیكرد: چالاكییە بومەلەرزەییەكان لە ناوخۆی عێراقدا بەم شێوەیە دابەش بووە، لە پارێزگای دهۆك چوار بوومەلەرزە و دوو بوومەلەرزە لە پارێزگای كەركوك و دوو بوومەلەرزە لە پارێزگای هەولێر، هەروەها بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە. سەبارەت بە چالاكی بوومەلەرزەیی لە دەرەوەی عێراق بە تایبەتی لە ئێران و توركیا و نزیك سنوورەكانیان لەگەڵ عێراق تۆماركراوە، كە حەوت بومەلەرزە لە ئێران و سێ بومەلەرزە لە توركیا تۆماركراوە.
    رونیشیكردەوە: ناوچەكانی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای عێراق  هیچ چالاكییەكی بومەلەرزە تۆمارنەكراوە، جەختیشیكردەوە: هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددی لە ناوچەكەدا تۆمار نەكراوە لە ئەنجامی چالاكییە بومەلەرزەییەكانی ئەم مانگەدا.